ئەو ماددە خۆراکیانەی دەبنەهۆی دڵەکزە

2020-07-04

9396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلبینا کۆمیسارۆڤا پزیشک و شارەزایی خۆراک و نەخۆشی لیمفە گرێکان ڕایگەیاندووە، ئەو کەسانەی گرفتی دڵە کزە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدەیان هەیە لە خواردنی پیاز و خۆراکە ترشەکان دووربکەونەوە.

لە ماڵپەڕی نوفوستیدا هاتووە کە پزیشکەکە ئاماژەی بەوەکردووە، واباشترە برێکی کەم خۆراک بخۆن لە ژەمەکاندا واتە "کەمخۆری دایم خۆربن"، سێ کاتژمێر پێش نوستن کۆتا ژەمیان بخۆن، ناشبێت لەدوای نانخواردن ئاو بخۆنەوە.

وتوویەتی "تاکو دەتوانن خۆیان لەمجۆرە خۆراکانە بەدووربگرن، وەک تەماتە و پیاز و بەرهەمە شیرەمەنییەکانین و ئەوانەی خومرەیان تێدایە و شۆکۆلاتە و قاوە و نەعنا و خواردنەوە گازییەکان مزرەمەنییەکان و خواردنی چەور و بەهاراتی تون لەگەڵ خواردنەوە کهولییەکان، چونکە هۆکارن بۆ دروستبوونی دڵەکزە و زیادبوونی ترشەڵۆکی گەدە."

ئامۆژگاریی خەڵکی دەکات کە ئاگاداریی کێشی جەستەیان بن و واز لە جگەرەکێشان بهێنن، هەروەک رایگەیاندووە، گرفتی هەوکردن و کزانەوە بۆ سورێنچک و بۆری قورگ دروست دەکات.

مواد غذائية تسبب حرقة في المعدة - RT Arabic

ئ.ل