ئامادەکردنی شیرینی قردێلە

2020-07-04

5266 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شیرینی قردێلە جۆرێکی تری شیرینیە و ئامادەکردنی کاتێکی زۆری ناوێت، بە کەرەستەی سادە ئامادە دەکرێت و بۆ میوانی و بۆنە تایبەتییەکان بەکاردێت.

کەرەستەکانی:

-دوو کوپ ئارد

-نیو کوپ زەیت

-نیو کوپ ماست

-هێلکەیەک

-کیسەیەک پیکن پاودەر و ڤانێلا

-شیلەی ئامادەکراو

ئامادەکردنەکەی:

هەموو پێکهاتەکان لە دەفرێکی قوڵدا تێکەڵ دەکەین تا دەبێتە هەویر، سەری دادپۆشرێت بۆ ماوەی کاتژمێرێک لە شوێنی گەرم دادەنرێت تاکو هەڵبێت.

لەسەر پنەیەک یان شوێنێکی تەخت هەویرەکە پاندەکرێتەوە، لە ڕێگەی چەقۆیەکەوە کەرت دەکرێت بە شێوەی کەرتی لاکێشەیی بچوک، دواتر بە شێوەی قردێلە پارچە هەویرەکە ڕێک دەخرێت، دەکرێتە سەر سینی.

لە قاپێکدا زەردێنەی هێلکە دەشڵەقێنرێت و بە فڵچە ڕوکاری دەرەوەی هەویرەکەی پێ چەور دەکرێت، لە ناو تاوەیەک کە ڕۆنەکەی ناوی باش قرچابێت سور دەکرێنەوە، بە گەرمی دەخرێتە شیلە ساردەکەوە، لە کۆتاییدا بە گویزی هیندی یان فستقی هاڕاو دەڕازێنرێتەوە و پێشکەش دەکرێت.

طريقة تشكيل عجينة الباف باستري أشكال متنوعة بالخطوات مصورة

ئ.ل