ڤیدیۆ.. سابر ڕوباعی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسێک

2020-07-04

2857 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی تونسی سابر ڕوباعی هێرشی توند دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسێکی کوەیتی، کە هەواڵی ناراستی دەربارەی سابر بڵاوکردووەتەوە.

ئەو هونەرمەندە بڵاوکردنەوەی هەواڵی مردنی لەلایەن ڕۆژنامەنووسەکەوە بە دەنگۆیەکی سەخیف هەژمارکردووە بە جۆرێک ترسی بۆ خانەوادەکەی و هەوادارەکانی لێدەکەوێتەوە، ئاشکرایکردووە، ئەو لە کاتێکدا بە تەندروستییەکی باشەوە لە نێو خێزان و دۆستەکانیدا کاتەکانی بەڕێدەکات، هەواڵی مردنی بڵاوکراوەتەوە.

ڕوونیکردووەتەوە، ئەو هەواڵە لەلایەن ڕۆژنامەنووسێکی کوەیتییەوە بووە بەبێ ئەوەی ناوەکەی ئاشکرابکات،لە هەژمارەکەی خۆی لە ئینستاگرام ئەو هەواڵەی بڵاوکردووەتەوە، سابر وتوویەتی "هیچ رێکارێکی بەرامبەر ناگرمە بەر، چونکە ئەو رەفتارە شایەنی گرنگیپێدان نییە، بەڵام ئەگەر دووبارەی بکاتەوە ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگرمە بەر".

چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە بەشێک لە میدیا عەرەبییەکان هەواڵی مردنی سابر ڕوباعی گۆرانیبێژی دیاری تونس بڵاوکراوەتەوە، هەر ئەوەش بووەتە هۆی توڕەبوونی ناوبراو و هاتنە دەنگ لەسەر ئەو دەنگۆیانە.

سابر روباعی لە ساڵی ١٩٦٧ لە تونس لەدایکبووە، یەكێكە لە هونەرمەندە ناودارەكانی عەرەب و چەندین بەرهەمی هونەریی و هەواداری تایبەت بە خۆی هەیە ، دووجار ژیانی هاوسەریی پێکهێناوە و پێنج منداڵی هەیە.

ئ.ل