وێنە.. دۆزینەوەی منداڵێک کە لە ناو قەفەسێکی سەگدا بەندکراوە

2020-06-29

13685 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دادگای ئەمریکا بە تۆمەتی خراپ رەفتارکردن بەرامبەر منداڵێک سزایی بەندکردنی بۆ سێ کەس دەرکرد، بەهۆی ئەوەی منداڵەکەیان لەناو قەفەسێکی سەگدا بەندکردووە کە شوێنەکەی مشک و ماری تێدا بووە.

هەروەک لە ماڵپەڕی فۆکس نیوزی ئەمریکیدا هاتووە، لە ناوچەی بوکانان لە ویلایەتی تێنیسی داوای لێکۆڵینەوە لە ماڵێکی ئەو ناوچەیە کراوە، بەهۆی خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵێکدا کە لەناو کۆمەڵێک ئاژەڵدا دانراوە.

پۆلیس کاتێک گەیشتووەتە شوێنەکە توشی سەرسوڕمان بووە، چونکە منداڵێکی بچوکیان دۆزیوەتەوە کە تەمەنی لە ١٨ مانگ زیاتر تێپەڕی نەکردووە لە ناو قەفەسێکی سەگدا بەندکرابوو.

مۆنت بیلیۆ سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی هنری وتوویەتی "ئەو منداڵە کوڕە دیاربووە بۆ ماوەیەک لەو شوێنەدا ژیاوە".

پۆلیس لە ڕاپۆرتەکەیاندا دەریانخستووە، هەشت مار لە هەمان ژووردا بووە کە قەفەسی منداڵەکەی تێدا بووە، لەگەڵ بوونی مشک لە زۆربەی شوێنەکانی ئەو جێگەی منداڵەکەی لێبووە.

بەرپرسانی چاودێریی، منداڵەکەیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە، بەبێ ئەوەی باری تەندروستی و دەروونی منداڵەکە ئاشکرا بکرێت.

لە بەرامبەری ئەو کارەدا، سێ کەس لە پشت ڕووداوەکەوە بوون کە لە نێویاندا دایکی منداڵەکەی تێدایە، هیزر سکاربۆی تەمەن ٤٢ ساڵ، دوو کەسەکەی تریش هاوسەری دایکەکە بوون، جیفر سۆنتی تەمەن ٤٦ ساڵ و چارلز براونی تەمەن ٨٢ ساڵ کە باوکی منداڵەکەش بووە.

هەموویان دەستگیرکراون و بە  تۆمەتی خراپ ڕەفتارکردن لەگەڵ منداڵ و توندوتیژی بەرامبەر ئاژەڵان و بوونی چەکی ئاگرین و دروستکردنی ماریگوانا دراوەتە پاڵیان و سزایی بەندکردنیان بۆ دەرچووە.

Toddler found caged in filthy mobile home with dogs, rodents ...

Police: Parents, 4 kids found dead in garage in San Antonio | WFLA

Animal cruelty tip leads to caged toddler, drugs, guns - World ...

ئ.ل