سوودەکانی ماسکی هەنگوین و خەیار

2020-06-03

12135 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خەیار و هەنگوین بە دووان لە باشترینەکان دادەنرێن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێست، وەک درەوشانەوە و پاکبوونەوە.

ماڵپەڕی "boldsky" شێوازی ئامادەکردن و سوودەکانی ماسکی هەنگوین و خەیاری خستووەتەڕوو و ئاماژەی بەوە کردووە، ماسکی هەنگوین و خەیار دەکرێت بۆ هەموو جۆرەکانی پێست بەکاربێت، بۆ ئامادەکردنی پێویستمان بە خەیارێکە لەگەڵ دوو کەوچک هەنگوین و کەوچکێک شۆفان، ئەم پێکهاتانە تێکەڵدەکەین و بۆ ماوەی ١٠ خولەک مەساجی دەموچاوی پێدەکەین، دواتر ماوەی ١٥ خولەک بە دەموچاوەوە بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی سارد دەشۆرێت.

هەنگوین لەم ماسکەدا یارمەتی شێدارکردنی پێست دەدات و نوێیدەکاتەوە و پێست پاکدەکاتەوە چونکە دژە بەکتریایە و ترشی پێست ڕێکدەخات و لەکاتی مەساجکردنی پێستدا سووڕی خوێن چالاکدەکات.

خەیار یارمەتی شێدارکردنەوەی پێست دەدات بەتایبەت لە وەرزە گەرمەکاندا و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، چارەسەری سووتاوی بەر خۆر دەکات و پەڵە لادەبات.

شۆفان پێستە مردووەکان لادەبات و پێست لە چرچبوون دەپارێزێت، چارەسەری ئەگزیما دەکات.

ب.ع