چۆن دەزانیت خاوەنی قژێکی تەندروستیت؟

2020-06-03

12964 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆ زانینی تەندروستیی قژ و ڕادەی گرنگیپێدانی، تەنها بە بەکارهێنانی ئاو دەتوانیت زۆرترین زانیاریی کۆبکەیتەوە.

مالپەڕی "Boldsky" لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، چەند دڵۆپێک ئاو بدرێت لە بەشی خوارەوەی قژ، ئەگەر قژەکە ئاوەکەی هەڵمژی و ئاوەکە بە قژەکەدا بڵاوبووەوە، مانای وایە قژەکە تەندروست نییە بەهۆی مخۆرکە و شکانەوە و لاوازی قژەکەوە ئاوەکەی هەڵمژیوە و خاوەنی قژێکی بێهیزی، بەڵام ئەگەر ئاوەکەی هەڵنەمژی و بە قژەکەدا هاتە خوارەوە واتە قژێکی بێ کێشە و تەندروستت هەیە.

هەروەها دەشتوانیت بەشی خوارەوەی قژت بخەیتە ناو پەرداخێک ئاوەوە و ئەگەر قژەکە بە ڕێکی و بەبێ بەرزبوونەوە چووە ناو ئاوەکە واتە قژ تەندروستە، بەڵام ئەگەر قژەکە لە ئاوەکەدا سەرکەوت و بڵاوبووەوە ئەوا قژت کێشەی تەندروستی هەیە و پێویستە ئاگاداریبیت و کەرەستەی تایبەت بە پاراستنی قژ و گیراوەی سروشتی بۆ بەکاربهێنیت.

ب.ع