چۆنێتی بەکارهێنانی ئاوی گوڵ بۆ سپیکردنەوە و پێدانی کۆلاجین بە ڕوخسار

2020-06-03

37626 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئاوی گوڵ یەکێکە لەو رێگە بەسوودانەی پێست سپیدەکاتەوە و کۆلاجین بۆ ڕوخسار دابین دەکات، کە یارمەتیدەر دەبێت لە هێشتنەوەی پێست بە گەنجی و نەمانی چرچی و ئاوسانی روخسار.

ماڵپەڕی سەیدەتی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە چۆنێتی بەکارهێنانی ئاوی گوڵ کردووە بۆ روخسار.

ئاوی گوڵ پارێزگاری لە پێستی روخسار دەکات تەنانەت ئەگەر پێستەکە چەوریش بێت و ڕەنگی ڕوخسار ڕێک دەکاتەوە و پێست سپیدەکاتەوە، وەک کۆلاجین ڕۆڵ دەگێڕێت بەجۆرێک لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا نیشانەکانی پیری دوادەخات.

شەوان ئاوی گوڵ بدرێت لە ڕوخسار، ئەویش پێش بەکارهێنانی ڕوخسار بە جوانی بشۆرێت و وشکبکرێتەوە، لە ڕێگەی پارچەیەک لۆکەوە و پێش نوستن ئاوی گوڵەکە بدرێت لە ڕوخسار و بخەویت، بۆ بەیانییەکەی روخسار بشۆرێت، هەموو شەوێک پێش نووستن ئەو کارە دووبارە بکرێتەوە.

3 طرق لاستخدام الجليسرين وماء الورد للعناية بالبشرة

ئ.ل