پیاوێک بۆماوەی ٣٧ ساڵ بە هەڵە بەندکرا بەڵام دوای ئازادبوونی بەناوبانگ بوو

2020-06-03

14765 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پیاوێک بە هەڵە بۆ ماوەی ٣٧ ساڵ بە هەڵە بەندکرا بوو، لە ئێستادا یەکەم کەسە دیاریکراوە بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی بەرنامەی "ئەمریکا گۆت تاڵێنت" بۆ بەهرەمەندان.

ئارچی ولیامز لە ساڵی ١٩٨٢ و لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی و کوشتنی ئافرەتێک بەندکراوە، ئەگەرچی لەو کاتەدا و لە شوێنی تاوانەکەدا شوێنی پەنجەی نە دۆزراوەتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا سێ شایەتحاڵ شایەتی بێ توانیان داوە بەوەی ولیامز لە کاتی تاوانەکەدا لە ماڵی خۆیدا بووە کە نزیکە لە شوێنی تاوانەکەوە، بەڵام دادگای ئەو وڵاتە سزای بەندکردنی هەتا هەتای بۆ دەرکردووە بەبێ ئەوەی هیچ مەرجێکی لێخۆشبوون بیگرێتەوە.

دوای چەندین دەیە ڕێکخراوی بەرگریی لە ئازادکردنی بەندکراوە بێتاوانەکان، دووبارە چاوی بە کەیسی ولیامزدا خشێنراوەتەوە و بەرگریان لێکردووە، لە مانگی مارسی ٢٠١٩دا بێتاوانی سەلمێنراوە و هەموو تۆمەتەکانی لەسەرلابراوە.

ولیامز ئەو ماوەی لە بەندیخانە بووە بینەری بەرنامەی "ئەمریکا گۆت تالێنت" بووە، دوای ئازادبوونی بڕیاری داوە لە وەرزێکی نوێی بەرنامەکەدا بەشداریی بکات.

لە قۆناغی یەکەمی بەرنامەکەدا کە ڕۆژی سێ شەممەی رابردوو بەڕێوەچوو، بەشداریکردووە تێیدا چیرۆکی خۆی باسکردووە و دواتر گۆرانییەکی وتووە، توانای گۆرانیوتنی بە جۆرێک بووە لیژنەی دادوەر و ئامادەبووان هەستاونەتە سەرپێی و سڵاویان لێکردووە.

سایمۆن کاویل بەرپرسی بەرنامەکە وتوویەتی "ئەوەی ئەمڕۆ بینیم بە درێژایی ژیانم لەیادی ناکەم".

خاوەنی سەرەکەی ئەو گۆرانییەی ولیامز لە بەرنامەکەدا وتوویەتییەوە لە تویتێکدا نوسیوویەتی "فرمێسک لە چاوەکانم هێناوەتە خوار".

ئەندامانی لیژنە پێیان وایە ولیامز دەبێتە یەکێک لە دیارترین کاندیدەکانی بەرنامەکە و ئەگەری هەیە نازناو و خەڵاتی بەرنامەکە بەدەستبهێنێت، کە تێیدا خەڵاتێکی دارایی گەورە دەکرێت.

بەرنامەی "ئەمریکا گۆت تالێنت" یەکێکە لە دیارترین بەرنامەکان لە جیهاندا تێیدا بەهرەمەندان بەشداریی دەکەن، کۆپی ئەو بەرنامەیە لە دەیان وڵاتدا دووبارە کراوەتەوە.

ئ.ل