١٠ نیشانە پێت دەڵێن منداڵەکەت ئاستی زیرەکیی بەرزە

2020-06-01

51421 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکان و باوکان بەردەوام هەوڵ دەدەن لە تەمەنێکی بچووکەوە منداڵەکانیان فێری شتی تازە بکەن و توانا و زیرەکیی تاقی دەکەنەوە، زۆرکات منداڵەکانیان لەوە زیرەكترە کە چاوەڕوانی دەکەن بەڵام ڕەنگە درکیان پێ نەکردبێت.

ماڵپەڕی "زە سەن" ئاماژە بەوە دەکات، پاش توێژینەوەیەکی زاناکانی بەریتانیا لەسەر ١٣٠٠ منداڵی زیرەك و بە توانا، بەپێی ئەنجامەکان دەرکەوت ئەو منداڵانە لە کۆمەڵێك خاڵدا هاوبەشن، وەك ئەمانەی خوارەوە:

١خاوەن زاکیرەیەکی بەهێزە و کەمتر شتی بیردەچێتەوە.

٢بە خێرایی فێری خوێندن و خوێندنەوە بووە.

٣ئاگاداری ڕووداوەکانی دەرووبەرییەتی.

٤ئارەزووی قسەکردن دەکات.

٥پرسیار زۆر دەکات.

٦ئارەزووی گاڵتەکردن دەکات.

٧لەکاتی یاریکردندا لەگەڵ منداڵی دیکە یاسای نوێ دادەنێت بۆ یارییەکان.

٨ناتوانن کاتی زۆر لەگەڵ منداڵی دیکەدا بەسەر ببەن.

٩توانای هەیە و داهێنان دەکات.

١٠ئارەزوو دەکات کات لەگەڵ گەورەکاندا بەسەر ببات.

Want You Kids To Be Successful? Follow These 12 Rules Found ...

ب.ع