ئەو سێ هەڵەیەی دەبێتەهۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات

2020-05-30

55657 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆرکات ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات هۆکارەکەی زیادەرەویکردنە لە خواردن و خواردنەوە گازییەکاندا، جگە لە چەند هۆکارێکی تر.

ماڵپەڕی میدیکەڵ نیوس تودەی لە بابەتێکدا ئاماژەی بە سێ هەڵە کردووە کە دەبێتەهۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی غازات و بێزاریی:

١. خواردنی خۆراک بە خێرای

هۆکارێکی باوی ئاوسانی سکە، چونکە زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و ڕیخۆڵەکان بە باشی توانای مژینی ماددە خۆراکییەکانیان نابێت، لەگەڵ ئەوەشدا بڕی هەوای زۆر دەچێتە سکەوە و غازات دروست دەکات.

٢. سوێری خۆراکەکان "بەکارهێنانی بڕێکی زۆری خوێ"

نویڵ میۆلر مامۆستا لە کۆلێژی جۆنز هۆبکینز بلۆمبێرگ بۆ تەندروستیی گشتیی لە تەیمور رایگەیاندووە، زیادبوونی ئاستی سۆدیۆم لە مادەی خۆراکی ئاوسانی سک دروست دەکات و زیان بە ماددە ڕیشاڵەکانی خۆراک دەگەیەنێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر بەکتریا سودبەخشەکانی گەدە دەبێت.

٣. کەمخواردنەوەی ئاو

زیانی زۆری هەیە لەوانە ئاوسانی سک و قەبزی و زیادبوونی کێشی جەستە، عائیشە پزیشکی نەخۆشییەکانی کرداری هەرس لە نەخۆشخانەی سانت مارک وتوویەتی "کەمبوونەوەی ئاو لە جەستەدا ئەگەری هەیە ببێتەهۆی وشکبوونەوەی جەستە و ئاوسانی سک و تێکچوونی کرداری هەرس".

3 أخطاء نرتكبها تؤدي إلى انتفاخ البطن المزعج! - RT Arabic

ئ.ل