وێنە.. تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە سەردەمی کۆرۆنادا

2020-05-29

2311 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خوێندکارانی پەیمانگای "سیۆڤیلی" کشتوکاڵی لە هەرێمی ئۆمبرای لە ئیتاڵیا، تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵیان لە کەشێکی کراوەدا کرد، ئەویش بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شوێنی داخراودا ئەگەر بڵاوبوونەوەی زیاترە.

بەگوێرەی سکای نیوز، لە تاقیکردنەوەکەدا حەوت مامۆستا و خوێندکارێک لەسەر کورسی و مێزی جیابوون، تاقیکردنەوەکان بە شێوەی زارەکی و وەرەقە دەبێت، بۆئەوەی بتوانن بڕوانامە بەدەستبهێنن.

بەڕێوەبەری پەیمانگاکە بڕیاریداوە تاقیکردنەوە زارەکییەکان لە کەشێکی کراوەدا بکرێت، مامۆستاکان کە دەمامکیان بەستووە لەسەر کورسییەک دانیشتوون و کۆمپیوتەرێکیان لەبەردەمدا بووە، ماتیۆ لینتیکیای خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵ بە دوورییەکی دیاریکراو لەنێوان مامۆستاکاندا دانیشتووە و وەڵامی پرسیارەکانی مامۆستاکانی دەداتەوە.

ئەو خوێندکارە وتوویەتی "دانیشتن لە کەشێکی کراوەدا و لەناو سروشتدا هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت، لەگەڵ ئەوەشدا گوێم لە دەنگی باڵندە و ئۆتۆمبێل و جوڵەی هاتوچۆ بووە لە شارەکەدا".

ئ.ل