وێنە.. ڕێوییەک سەری لەناو ویلی ئۆتۆمبێلێک گیرابوو رزگارکرا

2020-05-29

3096 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕێوییەک سەری لەناو ویلی ئۆتۆمبێلدا گیرا دەبێت، هەرچەندە هەوڵی زۆریداوە بۆ ئەوەی خۆی رزگار بکات بەڵام بێ سوود بووە، تا ئەو کاتەی دەستەی پاراستنی ئاژەلان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ڕزگاریان کردووە.

لە ڕۆژنامەی میترۆدا هاتووە، ئەو ڕێوییە پەرژینی باخچەی سەر ڕێگەی ئادیسکۆمب کۆرتی شکاندووە، کە دەکەوێتە کرۆیدون لە باشوری لەندەن.

دواتر چووەتە ناوچەی هەڵگرتنی کەرەستەی ئۆتۆمبێل، لە ئەنجامدا ئەو ڕووداوەی بەسەردا هاتووە، ئەو ئاژەڵە هەوڵی زۆری داوە بۆ ئەوەی خۆی ڕزگار بکات، بەڵام شکستی هێناوە، هەر ئەوەش پاڵی بە دانیشتووانی ناوچەکەوە ناوە پەیوەندی بە دەستەی پاشایەتی تایبەت بە پاراستنی ئاژەڵان بکەن و ڕێوییەکە ڕزگار بکەن.

کریستی بەرپرسی دەستەکە وتوویەتی "ڕێوییەکە غەمبار و ترساو بووە، هەوڵیداوە خۆی ڕزگاربکات بەڵام بێ سوود بووە، زانیوومە دەبێت بە خێرایی هەوڵبدەین رزگاری بکەین پێش ئەوەی هیچی بەسەربێت".

وتیشی "گەردن و ملی ڕێوییەکە ڕوشاو و ئاوساوە، خۆشبەختانە گروپی ئاگرکوژێنەوەی لەندەن هاوکارییان کردووین و ئەو پارچە ئاسنەیان بڕیوە و ڕێوییەکەیان ڕزگار کردووە".

لە کۆتایدا کریستی وتوویەتی "بەڕاستی سوپاسی گروپی ئاگرکوژێنەوە دەکەم کە کاتی خۆیان بە خشیووە بە ئێمە بۆ رزگارکردنی ڕێوییەکە".

صورة الثعلب

ئ.ل