بۆچی هەندێک خەڵک لەکاتی خەوتندا قسەدەکەن؟

2020-04-08

10058 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێک کەس کاتێک دەخەون بەدەم خەوەوە قسە دەکەن و دواتر کاتێک کەسێک پێیاندەڵێت کە چییان وتووە بیریان نییە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی  "sleepfoundation، قسەکردن بەدەم خەوەوە بە شێوەیەکی گشتی لە ژنان و پیاوان و منداڵاندا ڕوودەدات و تەنیا یەک بۆ دوو خولەکی پێدەچێت، ئەم بارودۆخەش ناودەبرێت بە "somniloquyواتا قسەکردن لەکاتی خەوتندا کە بریتییە لە وڕێنەکردن و ورتەورت.

ئەم بارودۆخە هیچ کێشەیەکی تەندروستیی نییە و ئاساییە، ئەگەری هەیە لەکاتی خەو بینیندا زیاتر ڕووبدات، ئەمەش بەهۆی فشار و ماندووێتی و دوودڵی یاخود خراپی خەوتنەوە ڕوودەدات.

هەندێک کات ئەو قسانەی کەسەکە دەیانکات کەسانی دیکە بە ئاسانی تێیدەگەن، بەڵام لە هەندێک کاتدا قسەکان بە جۆرێکە هیچکەس تێناگات.

بۆ دوورکەوتنەوە لەم بارودۆخە ئەو کەسە دەبێت باش بخەوێت و دووربکەوێتەوە لە فشار، هەروەها گرنگە پێش خەوتن خواردنی قورس نەخورێت.

ب.ع