راغب عەلامە گۆرانییەك بۆ ستافە پزیشکییەکان دەڵێت

2020-04-07

2866 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە گۆرانییەکی بەناوی " إنتو أملنا" بڵاوکردەوە، کە لەرێگەیەوە سوپاسگوزاریی بۆ هەموو ستافەکانی پزیشکیی نەخۆشخانەکان و هێزی ئاساییش و سەلیبی سوور دەردەبڕێت، کە هەموویان بەیەکەوە کاردەکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە ڤیدیۆکلیپەکەدا چەند دیمەنێکی نەخۆشخانە و شەقامە چۆڵەکانی بەیرووت دەرکەوتووە کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە چاودێریی دەکرێت.

تێکستی گۆرانییەکە لەلایەن نزار فرانسیسەوە نوسراوە، ئەم گۆرانییە لە دوای بڵاوبوونەوەی هەزاران بینەری هەبووە و چەندین کۆمێنتی ئەرێنی نوسراوە بۆ پشتگیریی کردن لەو ستافە پزیشکیانەی کە رووبەڕووی کۆرۆنا دەبنەوە.