رۆناڵدۆ بە چالێنجێك تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەهەژێنێت و هاوڕێکانی لێیدەبەنەوە

2020-04-07

13478 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی بورتوگالی و یاریزانی یانەی یۆفینتۆسی ئیتاڵی چالێنجێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا راگەیاند بۆ راهێنانی وەرزشی ورگ، دوو یاریزانی دیکەی هاوڕێی توانیان لەو چالێنجەدا لێی ببەنەوە.

ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڤیدیۆیەکدا کریستیانۆ کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە ئینستاگرام بڵاویکردووەتەوە چالێنجی راهێنانی ورگی راگەیاندووە و لەماوەی ٤٥ چرکەدا ١٤٢ راهێنان دەکات، دوای تەواوبوونیشی داوای لە یاریزانەکانی دیکە کردووە کە ژمارەکەی بشکێنن و بەشداربن لە چالێنجەکەدا.

لە وەڵامدا هاوڕێیەکی لە یۆڤینتۆس، بلیز ماتویدی بەشداریی لەو چالێنجەدا کردووە و توانیویەتی لە ماوەی ٤٥ چرکەدا ١٤٤ جار راهێنانەکە بکات.

هەروەها رۆبن دیاس، یاریزانی هە:بژاردەی بورتوگال بە هەمان شێوە چالێنجەکەی قبوڵکردووە و١٥٠ جار کردوویەتی لەماوەی ٤٥ چرکەدا.

ئەم چالێنجەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشوازییەکی باشی لەلایەن بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە لێکراوە و لەماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا ١٩ ملیۆن کەس ڤیدیۆکەیان بینیوە.