نیشانە و هۆکارەکانی دابەزینی شەکر لە خوێندا

2020-04-06

8157 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دابەزین یاخود بەرزبوونەوەی شەکر لە خوێندا لە هەردوو بارەکەدا زیانی تەندروستیی هەیە و پێویستە بە زووی چارەسەر بکرێت، تاکو زیان بە ئەندامەکانی ناوەوەی لەش و دەمارەخانەکان نەگەیەنێت.

ماڵپەڕی سیحەتی لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، لەکاتی هەستکردن بەم نیشانانە ئەوا بزانە شەکر لە خوێنتدا دابەزیوە و پێویستە بە خێرایی چارەسەر وەربگریت چ لە ماڵەوە بێت یان لە ڕێگەی پزیشکەوە بێت.

نیشانەکان بریتین لە:

-لەدەستدانی هاوسەنگی لەش و لەرزینی جەستە

-خێرابوونی لێدانەکانی دڵ

- هەستکردن بە برسێتی و ماندووێتی

-ئارەقکردنەوە و سەرگێژخواردن

-هەستکردن بە بێهێزی و بێتاقەتی و شەکەتی

-تێکچوونی باری دەروون و زوو توڕەبوون

- ژانەسەر و لێڵبوونی ئاستی بینین

هۆکارەکانی دابەزینی شەکرە دوو جۆرن "دەرەکی و ناوەکی":

هۆکارە دەرەکییەکان بریتین لە:

-درەنگ نانخواردن و پشتگوێخستنی ژەمەکان

-نەخواردنی خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرات

-بەکارهێنانی بڕێکی زۆر لە دەرمانی شەکرە

-وەرگرتنی بڕێکی زۆر لە ئەنسۆلین زۆرکات لە ڕێگەی دەرزییەوە دەبێت

هۆکارە ناوەکییەکان:

-هەندێک جۆری دەرمان هۆکارن بۆ دابەزینی بڕی شەکرە لە خوێندا

-هەندێک جۆری نەخۆشییە شەکری خوێن دادەبەزێنیت وەک هەوکردنی جگەر و سستبوونی گورچیلەکان

-شێرپەنجەی پەنکریاس کە ڕۆڵی هەیە لەسەر ئاستی دەردانی ئەنسۆلین لە خوێندا

-تێکچوونی کوێرە ڕژێنەکان وەک ڕژێنەکانی سەر گورچیلە یاخود ناڕێکی چالاکی غودە

Hypoglycemia: Signs, Risks, Causes, and How to Raise Low Blood ...

ئ.ل