یەکەم پڵنگ توشی کۆرۆنا بوو

2020-04-06

2984 جار خوێندراوەتەوە

+ -

"نادیە" مێینەیەکی پڵنگە لە باخچەی ئاژەڵانی "برۆنکس" لە شاری نیویۆرکی ئەمریکا، بە یەکەم پڵنگ دادەنرێت کە توشی کۆرۆنا بووە، ئەویش دوای پشکنین ئەنجامەکەی پۆزەتیف بووە.

هەروەک لە ماڵپەڕی سی ئێن ئێن دا هاتووە، ئەو پڵنگە لە ڕەگەزی مێیە و ناوی "نادیە"ی لێنراوە، تەمەنی چوار ساڵە، دوای ئەوەی ماوەیەک باری تەندروستیی خراپ بووە، لەدوای پشکنین دەرکەوتووە کە توشی کۆرۆنا بووە، بەڵام باخچەکە ڕۆژی یەکشممە ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکەن پڵنگەکە چاکبێتەوە.

نمونەی پشکنین بۆ نادیەی پڵنگ و پێنج پڵنگ و شێری تر لە هەمان باخچە وەرگیراوە، کە گرفتی کۆئەندامی هەناسەیان هەبووە، بەڵام هەموویان جگە لە نادییە پشکنینەکانیان نێگەتیڤ بووە و هیچ نیشانەیەکی تریان نەبووە.

بەگوێرەی ماڵپەڕەکە کە لە سەرچاوەیەکی نزیک باخچەکە زانیارییەکەی وەرگرتووە، ئەو پڵنگە ڤایرۆسەکەی لە کارمەندێکی باخچەکەوە بۆ گواستراوەتەوە، چونکە پێشتر هیچ نیشانەیەکی ڤایرۆسەکەی تێدا نەبووە، کارمەندەکە لەو ماوەی چاودێری نادیەی پڵنگی کردووە نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆڤید ١٩ی تێدا دەرکەوتووە، بەو هۆیەشەوە پڵنگەکە توشبووە.

لە ١٦ی مارسی ڕابردوودا باخچەی ئاژەڵانی برۆنکس بە ڕووی میوانان و گەشتیاراندا داخراوە.

Tiger named Nadia tests positive for coronavirus at the Bronx Zoo ...

ئ.ل