چۆن رێگە لە بۆنی ناخۆشی پێیەکانت دەگریت؟

2020-04-06

2939 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بۆنی ناخۆشی پێیەکان زۆرکات بەهۆی هەندێك گرفتی تەندروستی و کۆمەڵێك کێشەی دیکەوە دروستدەبێت، ئەو کەسانەی ئەم گرفتەیان هەیە زۆر کات تووشی شەرمەزاری دەبن و نازانن چۆن چارەسەریی بکەن.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بەوەکردووە، دەکرێت چارەسەری بۆنی ناخۆشی پێیەکان بکرێت لە ڕێگەی شۆردنی قاچەکان بەبەردەوامی بە ئاو و سابوون، هەروەها بەباشی وشكیان بکەنەوە، بەتایبەت بۆشایی نێوان پێیەکان، بۆئەوەی رێگە لە گەشەی بەکتریا و کەڕوەکان بگیرێت.

هەروەها، لابەریی ئارەق و بۆنخۆشکردنی ئەو ناوچانەی ئارەق دەکەنەوە بەکاربهێندرێت، کە بڕێکی زۆری ئەلەمینیۆمی تێدایە یەکێکە لە رێگە باشەکان بۆچارەسەریی ئارەقکردنەوەی پێێەکان کە زیاتر لە هەر بەشێکی جەستە ئارەقڕژێنی تێدایە.

یەکێکی دیکە لە باشترین رێگەکانیش بۆ رووبەڕووبوونەوەی بۆنی ناخۆشی قاچەکان ئەوەیە کە رۆژانە پێڵاوەکان بگۆڕدرێن هەروەها گۆرەویی لەپێبکرێت و رۆژانە بگۆڕدرێت.