بۆچی جلوبەرگی نوێ پارچە قوماشێک و قۆپچەیەکی زیادەی لەگەڵدایە؟

2020-04-06

18382 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆربەی جلوبەرگی نوێ کە دەیکڕیت لەگەڵیدا پارچە قوماشێکی بچوک لە هەمان ماددەی جلوبەرگەکە و قۆپچەیەکیشی پێوەیە، لەوانەیە زۆرکەس وا بیربکەنەوە ئەم قۆپچەیە بۆ ئەوەیە کە لەکاتی لێبوونەوەی یەکێک لە قۆپچەکاندا بخرێتەوە جێگەی، بەڵام ئەمە تەنانەت نزیکیش نییە لە هۆکارە ڕاستییەکەوە.

ماڵپەڕی سکوپهوپ ئاماژە بەوە دەکات، ئەم دوو پارچە بچوکە بۆ ئەوە لەگەڵ جلوبەرگەکەدا دەنێردرێن تاکو کاریگەریی ماددە جیاوازەکانی پاککردنەوەیان لەسەر تاقی بکەیتەوە، بۆ ئەوەی نەبادا جۆرێکی پاککەرەوە بەکاربهێنیت کە قوماشەکەت تێکبدات، سەرەتا لەسەر پارچە بچوکەکە تاقیبکەرەوە و دواتر ئەگەر زیانی نەبوو جلوبەرگەکەشی پێبشۆ.

ئەم بیرۆکەیە چەندەش سادەبێت سوودێکی زۆری هەیە و زیانێکی زۆر و خەمێکیشت لە کۆڵ دەکاتەوە، چونکە لەوانەیە تووشی بێهیوایی ببیت ئەگەر جلێکی نوێ بکڕیت و خێرا دوای یەکەم شۆردن تێکبچێت.

ب.ع