حەوت نیشانەی نەخۆشی کە نابێت پشتگوێیان بخەیت

2020-04-05

31465 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شارەزابوون لە حاڵەتی ئاسایی جەستەت لەوانەیە یارمەتیدەرێکی باش بێت بۆت لەو کاتانەدا کە تووشی نەخۆشییەک دەبیت، چونکە خێرا دەزانیت کە شتێک لە جەستەتدا گۆڕاوە و پەیوەندی بە پزیشکەوە دەکەیت.

هەرگیز هەبووە هەستبکەیت کە نیشانەی نەخۆشییەکت تێدایە کە پێویستە خێرا بڕۆیت بۆ نەخۆشخانە؟ یان تووشی نەخۆشییەک بووبیت بێ ئەوەی ئاگاداری بیت؟ بۆ ئەم حاڵەتانە گرنگە کە نیشانە گرنگەکانی نەخۆشییەکان بناسیتەوە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی مایۆ کلینیک، ئەم نیشانانە ئەگەر لە جەستەتدا دەرکەوتن نابێت پشتگوێیان بخەیت و پێویستە دەستبەجێ داوای یارمەتیی پزیشکی بکەیت:

١. تا

تا شتێکی ئاسایییە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەم بێت، بەڵام رەنگە زۆر جار پلەی گەرمی لەش ئاگادار کردنەوە بێت بۆ نەخۆشیەکی مەترسیدار وەکو شێرپەنجە بەتایبەتی ئەگەر زیاتر لە سێ رۆژی خایاند، پلەی گەرمی لەش لە ٣٩.٤  پلە زیاتر بەرزبوەوە پێویستە دەستبەجێ سەردانی پزیشک بکەیت.

Fever: Symptoms, treatments, types, and causes

٢. پرتەپرتی رووناکی لەپێش چاوتدا

ئەگەر کێشەت لە بیناییتدا بۆ دروستبوو و لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠ خولەکی خایاند دەبێت پەیوەندی بە پزیشکەوە بکەیت، کێشەکە دەکرێت پەڵەی زۆر رووناکت بێت لە پێشچاوتدا یاخود پرتەپرتی رووناکی بێت.

One in Five People May Be Able to "Hear" a Flash of Light | Smart ...

٣. کورتیی هەناسە

ئەگەر لەپڕ و بێ هیچ هۆکارێک هەستت بە تەنگەنەفەسی کرد، رەنگە نیشانەی نەخۆشیەکی مەترسیدار بێت وەکو هەبونی کێشە لە سیەکان، نەخۆشی بۆڕی هەوا، مەینی خوێن لە گەروودا، نەخۆشی دڵ، بە تایبەتی ئەگەر لە کاتی ئاساییدا بە هەمان شێوەبو.و

What Does Shortness of Breath Feel Like? Symptoms and Causes

٤. خێرا تێربوون

کاتێک تەنها بە خواردنی چەند پاروویەک هەستت بە تێربون کرد دوای هەوڵدان بۆ خواردنی زیاتر دڵت تێکەڵهات یاخود توشی رشانەوە بویت ئەوا پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت رەنگە نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس بێت.

Why do we keep eating even after being full | The Times of India

٥. کێشەی ریخۆڵە

ئەگەر هەستت بە گۆڕانکاری کرد لە رەنگی پیساییکەتدا یاخودو خوێنت بینی و ئازارێکی زۆر لە ریخۆڵەکانتدا هەبوو، دەکرێت نیشانەی هەبوونی بەکتریا بێت لە ریخۆڵەکانتدا، یان نیشانەی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆلۆن بێت.

Irritable bowel syndrome - Wikipedia

٦. دابەزینی کێش لەخۆڕا

دابەزینی لەناکاوی کێش دەکرێت نیشانە بێت بۆ نەخۆشیەکانی شەکرە، جگەر، شێرپەنجە یان خەمۆکی.

12 Warning Signs You Might Have High Blood Sugar Levels

٧. گۆڕانی کەسایەتی یاخود سەرلێشێوان

لەکاتی کەمبونەوەی توانای سەرنجدان، لاوازبوونی بیرکردنەوە و لەدەستدانی بیرەوەریدا پێویست دەکات پزیشکی پسپۆر ببینیت.

Mood And Behavioral Changes When Living With Epilepsy | MyEpilepsyTeam

ب.ع