چۆن لە ماڵەوە پێستی روخسارت گەنج دەکەیتەوە؟

2020-04-04

48425 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەپشت بەستن بە هەندێك راهێنان و رێگەی سروشتی دەتوانرێت پێستی روخسار توند بکرێتەوە و وابکرێت کە زیاتر گەنج دەربکەوێت و نیشانەکانی پیربوون دوابخرێت.

 بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە راهێنانێکی ئاسان کردووە کە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی پیربوون و گەنجبوونەوەی پێست، کە بە چەند هەنگاوێکی ئاسان پەیڕەو دەکرێت بەم جۆرە:

١ددانەکانت بخەرەسەریەك بۆئەوەی بتوانیت کۆنترۆڵی ئەو ماسولکانە بکەیت کە دەکەونە ژێر گوێیەکان.

٢ئینجا مەساجی ئەو ناوچەیە بکە لەرێگەی چەند جوڵەیەکی بازنەییەوە بە ئاڕاستەی جوڵەی کاتژمێر دواتر بە ئاڕاستەی پێچەوانەوە.

٣لە قۆناغی سێیەمی ئەم راهێنانەدا بۆماوەی چەند خولەکێك بووەستە دواتر هەمان جووڵە ١٠ جار دووبارە بکەرەوە، ئەمە یارمەتیت دەدات ماسولکەکانی شەویلگەت خاوببێتەوە بەتایبەت ئەو ماسولکەیەی کە بەرپرسە لە هەرس کرد و شێوەی هێلکەیی بەرووخسار دەبەستێت.

دەتوانن ئەم راهێنانە بکەن بۆئەوەی ناوچەی ژێر چەناگەتان توند ببێتەوە و غەبغەبەتان نەمێنێت، هەروەها پێستی ئەو ناوچەیە زیاتر توند ببێت.

ب.ع