ئایا جگەرەکێشان مرۆڤ دڵخۆشدەکات؟

2020-04-04

9420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زاناکان پەیوەندییەکی ڕوونیان لە نێوان جگەرەکێشان و خەمۆکییدا ئاشکراکردووە و دەشڵێن کە جیا لە زیانە جەستەییەکان، جگەرە زیانی بۆ دەروونی مرۆڤیش هەیە.

لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لە ماڵپەڕی پڵۆس وەندا بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە، کە جگەرەکێشان هەست و کاردانەوە نەرێنییەکان پەرەپێدەدات، هەروەک چۆن ئاستی ئۆکسیدەکان لە خوێندا زیاددەکات و بەمەش ژەهرەکانی ناو خوێن و مێشك بەرەو زیادبوون هەڵدەکشێن، بەم شێوەیە ژینگەیەکی گونجاو بۆ خەمۆکی دروستدەبێت.

لێکۆڵینەوەکە لەسەر ٢١٣٨ کەس ئەنجامدراوە و کە خوێندکاری زانکۆی پریستینای کۆسۆڤۆ و بێلگرادی سربیا بوون، لە کۆتاییدا دەرکەوتووە کە %١٤ی جگەرەکێشەکانی زانکۆی پریستینا خەمۆکیان هەیە و %٥یش لەنێو ئەوانەدا کە جگەرە ناکێشن، هەرچی خوێندکارانی زانکۆی بێلگرادە، %١٩ی ئەوانەی جگەرەکێش بوون خەمۆکییان هەیە و %١١ی ئەوانەش کە جگەرە ناکێشن.

هەرچەندە ئەم ئەنجامانە بەس نین، بەڵام بە دڵنیاییەوە پەیوەندییەکی مەترسیدار نیشاندەدەن لەنێوان جگەرەکێشان و خەمۆکیدا، سەرەڕای ئەوەی بەشێکی زۆری خەڵکی بۆ ڕزگاربوون لە خەمۆکی جگەرەدەکێشن.

ب.ع