سوودەکانی خواردنی جگەر بۆ جەستە

2020-04-04

15962 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جگەر یەکێکە لەو خواردنانەی کە سوودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە بە سەرچاوەی گرنگی چەندین کانزا و ڤیتامین دادەنرێت.

ماڵپەڕی سیحە عامە لە بابەتێکدا نوسیوویەتی، جگەر سەرچاوەی گرنگی خۆراکی تێدایە، هەفتەی دوو جار خواردنی بڕی پێویست پڕۆتین و کانزا و ڤیتامینەکان بۆ جەستەدا دابین دەکات.

-جگەر ڤیتامین ئەی تێدایە، کە توانای بینین باش دەکات و  هاندەر دەبێت بۆ ئەوەی دڵ و گورچیلە بە تەندروستی بمێننەوە.

-دەوڵەمەندە بە ماددەی ریبۆفلافین کە وزە بە جەستە دەبەخشێت و خانەکان لە زیان دەپارێزێت.

- فۆلاتی تێدایە واتە ترشی فۆلیک، ماددەی گرنگە و ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە گەشەی خانەکان.

- ئاسنی بە ڕێژەیەکی زۆر تێدایە، بۆ ئافرەتان لە قۆناغی سوڕی مانگانەدا بەسوودە.

-مسی تێدایە، کە چالاکی ئەنزیمەکان باش دەکات و ئەرکی خانەکانی مێشک ڕێکدەخات.

-ماددەی کۆلینی تێدایە، بۆ گەشەی مێشک و ئەرکی جگەر بەسوودە.

- پڕۆتینی زۆری تێدایە و هەستی تێریی زیاد دەکات و ماسولکە بە پتەوی دەهێڵێتەوە.

سودە گرنگەکانی خواردنی جگەر بۆ تەندروستی

ئ.ل