ئەو هەڵانەی لە نانی بەیانیدا دەیانکەیت و دەبنەهۆی زیادبوونی کێش

2020-04-02

28898 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرەڕای ئەوەی زۆر کەس دەزانن کە ژەمی بەیانی گرنگترین ژەمی رۆژە و دەبێت خواردنی تەندروست لەم ژەمەدا بخۆن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێك هەڵە ئەنجام دەدەن لەکاتی خواردنی ئەم ژەمەدا کە ئەگەری زیادبوونی کێشیان و تووشبوونیان بە قەڵەوی زیاتر دەکات.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "ئیسپانیۆل"ی ئیسپانی ئاماژەی بە چوار لە دیارترینی ئەو هەڵانە کردووە لە بەیانیاندا کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، بەم جۆرە:

١ئاوی پرتەقاڵ:

ئاوی پرتەقاڵ لەو خواردنەوانەیە کە زۆر کەس لە بەیانیاندا دەیخۆن، بەڵام ئەم خواردنەوەیە تەندروست نییە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش.

٢کۆرن فلێکس:

کۆرن فلێکسی دانەوێڵەی تەواو یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆرکەس لە بەیانیاندا ئارەزووی دەکەن و وەك ژەمێك دەیخۆن، بەڵام ئەم جۆرە خواردنە تەندروست نییە چونکە بڕێکی زۆر شەکری تێدایە و دەبێتە هۆی زیادبوونی کێش، بۆیە باشتروایە لەجیاتی ئەوە دانەوێڵەی تەواو بخورێت.

٣پسکیت و شەکرلەمە:

پسکیت و شەکرلەمە یەکێکە لەو خواردانانەی چەندین جار گۆڕانکاری بەسەردا دێت، بۆیە خواردنێکی تەندروست نییە و بڕێکی کەم ڕیشاڵەکانی تێدایە و زیانی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنێت.

٤نانی سپی:

پسپۆڕان رێنمایی دەدەن بەوەی ئەم جۆرە خواردنە کەمبکرێتەوە، بەهۆی ئەوەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەی تەندروستیی وەك قەڵەوی و زیادبوونی کێش.

ب.ع