ڤیدیۆ.. کۆمەڵێك بزن لەکاتی کەرەنتیندا هەوڵی داگیرکردنی شارۆچکەیەك دەدەن

2020-04-02

3153 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەهۆی ئەوەی زۆرینەی وڵاتان لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا هاتوچۆی هاوڵاتییانیان بە شارەکاندا وەستاندووە، چەندین رووداوی سەیر و جیاواز لەم وڵاتانەدا روویانداوە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، لە باکوری وێڵز لە بەریتانیا رانێك بزن چوونە شەقانەکانی شارۆچکەی کاندیدنۆ وەك ئەوەی بیانەوێت داگیری بکەن لەو کاتەی کە خەڵکەکەی هەموو لەماڵەوەن و نایەنە دەرەوە بۆ سەر شەقامەکان.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە هاوڵاتییانی ناوچەکە بڵاویانکردووەتەوە دەرکەوتوە کە ئەو ئاژەڵە کێوییانە چوونەتە ناو شارۆچکەکەوە و بە شەقامەکاندا دێن و دەچن لە کاتێکدا چۆڵە و هیچ کەسێك لەدەرەوە نییە و هەموو دووکان و بازاڕەکان داخراون.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن چەند رێکارێکی یاسایی گرتووەتە بەر بۆئەوەی بتوانێت رێگە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بگرێت لە بەریتانیادا.

ئەم بزنانەش لە ناوچەی شاخاوییدا دەژین، بەڵام جارجارە سەردانی شار و ئەو ناوچانە دەکەن کە خەڵک تێیدا دەژین.

دانیشتوانیی ناوچەکە پێیان وایە کە هۆکاری هاتنی ئەو بزنانە بۆناو شارەکە، بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە شارۆچکەکە بێدەنگ بووە و دانیشتوانەکەی هەموو لەماڵەوەن و ناچنە دەرەوە.

بەرپرسانی شارۆچکەکە ئەم رووداوە بە دەگمەن دادەنێن و وتوویانە کە لە ماوەی ٣٣ ساڵی رابردوودا هیچ بزنێکیان نەبینیوە لەسەر شەقامی شارۆشکەکەیان.