سوودەکانی خواردنەوەی چای بەیبوون

2020-04-02

15981 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خواردنەوەی چای بەیبوون چەندین سوودی گرنگیی بۆ تەندروستیی دەبێت، بۆیە گرنگە رۆژانە بیخۆنەوە بۆئەوەی تەندروستییەکی باشترتان هەبێت و پێستێکی جوانتان هەبێت.

لەم بارەیەوە ماڵپەڕی "الجمیلة" ئاماژەی بە گرنگترین سوودەکانی خواردنەوەی چای بەیبوون کردووە، بەم جۆرە:

 

- چای بەیبوون دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و A کە وادەکات پێست نوێ ببێتەوە و رێگە لە دەرکەوتنی چرچی و هێڵەکان دەگرێت لەسەر پێست، کرداری پیربوونی پێست دوادەکەوێت.

- ئەم چایە جەستە لە ماددە ژەهرەکان پاكدەکاتەوە.

- دڵەڕاوکێ و خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

- یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی خەو.

- دڵتێکهەڵاتن و هەوکردنی کۆئەندامی هەرس چارەسەر دەکات.

ژ.ن