هونەرمەندێکی تورک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا

2020-04-01

60424 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هونەرمەند و ئەکتەری تورك تورهان کایا لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

گۆڤاریی "حورییەت"ی تورکیی ئاماژەی بەوەکردووە، دوای مردنی ئەم هونەرمەندە ئەندامانی خێزانیی ئەم هونەرمەندە پشکنینیان کردووە و پشکنینەکانیان نەرێنی دەرچووە، بۆیە وتوویانە کە تورهان خۆی نەخۆشنەبووە بەڵکو لە نەخۆشخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بەگوێرەی زانیارییەکان تورهان گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سولتان حامد هان، دوای ئەوەی بۆماوەی ١٠ رۆژ کۆکەی هەبووە، ئینجا تەندروستیی تێكچووە بۆیە خراوەتە ژێر چاودێری وردەوە تا لەدوای ئەوە گیانی لەدەستداوە.

تورهان کایا ساڵی ١٩٥١ لەدایكبووە، رۆڵی لە بەشێکی زۆر لە دراما تورکییەکاندا بینیوە و لە وڵاتانی عەرەبیدا بە "ئۆریناریۆس" لە رۆڵی درامای بەناوبانگی تورکی " وادي الذئاب"دا ناسراوە.

Oyuncu Turhan Kaya koronavirüs kurbanı

Kurtlar Vadisi'nin Ordinaryüs'ü Turhan Kaya coronavirüs nedeniyle ...