دایکێک ڤیدیۆی منداڵە یەک ساڵەکەی بڵاودەکاتەوە کە توشی کۆرۆنا بووە

2020-03-28

21461 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دایکێکی بەریتانی گرتە ڤیدیۆی منداڵە تەمەن یەک ساڵانەکەی بڵاوکردووەتەوە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئەگەر چی لەسەرەتادا وایانزانیوە ئازاری منداڵەکەی بەهۆی داندەرهاتنەوە بووە.

ماڵپەڕی زە سەن نوسیوویەتی، بیرانی تەمەن یەک ساڵ ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو پلەی گەرمی جەستەی بەرزبووەتەوە بەڵام دایکی جێسی میچێل نیگەران نەبووە، چونکە پێی وابووە کە هۆکارەکەی بەهۆی داندەرهاتنییەوەیەتی.

باوکی منداڵەکە تەمەنی ٣٢ ساڵە وتوویەتی "بەیانییەک کەبەخەبەرهاتین پەنجەرەی ژوورەکەمان کردەوە بۆئەوەی ئەو هەوا ساردەی دەرەوە بدات لە جەستەی منداڵەکەمان و گەرمی جەستەی دابەزێت، چونکە هیچ بیرۆکەیەکی ترمان نەبووە کە منداڵەکەمان نەخۆشییەکی تری هەبێت."

میچێل وتی "بردمان بۆ گەشت و گەڕان، بەڵام لەکاتی نانی نیوەڕۆدا بارودۆخی زۆرخراپ بوو.. بێ ئاگا و بێ دەنگ بوو، کە ئەمەش سروشتیی ئەو نەبوو.. دواتریش پلەی گەرمی لەشی زیاتر بەرزدەبووەوە".

ئەو دایکە وتیشی "هیچ گرفتێکی تەنگەنەفەسی و کۆکەی نەبووە، تەنها گەرمی جەستەی بەرزبووە".

میچێل کە بەڕێوەبەری کاروباری ئاژانسی پۆلیسی ناوخۆیە، لەگەڵ هاوسەرەکەی جۆ و کچە چوارساڵانەکەی بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە کەرەنتینەدا بوون، ئەویش دوای ئەوەی بە نەخۆشی منداڵەکەیان زانیوە کە توشی کۆرۆنا بووە، ئەو خێزانە هەوڵی تەواو دەدان بۆ چاکبوونەوەی منداڵەکەیان.

میچێل وتیشی "زۆرکەس پێیان وایە منداڵ توشی نابێت، گرنگە ئەم پەیامە بڵاوبکرێتەوە بۆئەوەی دایکان زیاتر بە ئاگابن دەربارەی منداڵەکانیان".

ئەو دایکە ئاماژەی بەوەکردووە، کوڕەکەیان هێشتا تەندروستیی باش نەبووە بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا باش دەبێتەوە، هەروەک وتوویەتی "وەک دایکێک ئەو دۆخە بۆ ئێمە جێگەی شۆک بووە، هەموو ڕێنماییە پزیشکییەکان بۆ کوڕەکەم جێبەجێ دەکەم، ئەگەری هەیە هەموو کەسێک بە بێ جیاوازی تەمەن توشی ببێت، چ گەورە بێت یان بچوک".

باوکی بیران لە فەیسبوک هۆشداریی بەخەڵک داوە و نوسیوویەتی "ئەم ڤایرۆسە بە جددی وەربگیرێت، بەجۆرێک گوازراوەتەوە بۆمان هەرگیز و لێی تێنەگەیشتوون، ئەمە راستییە". هەروەک لە نیویۆرک پۆستدا هاتووە.

 Jessie has warned other parents that children can be 'secret carriers' of the coronavirus

 The little one is expected to make a full recovery from the bug

 He was diagnosed by a doctor after his worried mum called 111

 Baby Perran, one, came down with a temperature on Mother's Day

ئ.ل