حەوت ئاماژە دەریدەخەن روخسار بە باشی پاک نەکردۆتەوە

2020-03-26

11674 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاککردنەوە و شۆردنی روخسار هەنگاوێکی ئاسانە و کاتی زۆری ناوێت، بەڵام روخسار زۆرکات پێویستە بە جوانی و قوڵی پاکبکرێتەوە تەنیا گرنگی بە روکاری دەرەوە نەدرێت.

ماڵپەڕی عەرەبییە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە حەوت نیشانە کردووە کە دەریدەخەن روخسار بەجوانی پاکناکرێتەوە، ئەوانیش

-جوان پاکنەکردنەوە و لێنەکردنەوەی ماکیاژ

-نەزانینی کاتی گونجاو بۆ شۆردنی روخسار، کە بەیانیان و ئێواران و دوای وەرزشکردن پێویستە روخسار بشۆرێت.

-تەنیا پشت بەستن بەبەکارهێنانی ئاوی سارد کە چەوری و پیسی لێ ناکاتەوە، پێویستە ئاوی گەرم بۆ شۆردنی روخسار بەکاربهێنرێت، دواتر ئاوی سارد.

-بەکارنەهێنانی کەرەستەی گونجاوی پاککردنەوەی روخسار

-توند لێکخشاندنی دەست بە روخساردا بەتایبەت لەکاتی بەکارهێنانی تەقشیر پاککەرەوەی روخسار.

-بەکارهێنانی ئەو جۆرە کرێمانەی پاککردنەوەی روخسار کە ماددەی کهولی بەرزیان تێدایە.

-زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی فڵچە و لفکەی پاککردنەوەی روخسار.

Image result for you not good clean face

ئ.ل