دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ پاراستنی ڕوخسار لە دوای تەمەنی ٣٠ ساڵی

2020-03-21

18798 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەدوای تەمەنی ٣٠ ساڵییەوە گرفتەکانی روخسار زیاد دەکەن بەتایبەت دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریی، دەکرێت بە بەکارهێنانی گیراوەی سروشتیی پێست بە گەنجی و جوانی بهێڵرێتەوە.

ماڵپەڕی ئەنوسە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو پێکهاتەی سروشتیی کردووە کە پێستی ڕوخسار بە گەنجی دەهێڵێتەوە.

ماسکی ئەلۆڤێرا

کەمێک جێڵی ئەلۆڤێرا لە دەفرێکی بچوکدا تێکەڵ بە دوو بۆ سێ دڵۆپ زەیتی ڤیتامین ئی بکە، دوای شۆردنی روخسار ماسکەکە بدرێت لە دەم و چاو، بۆماوەی ٣٠ خولەک پێوەی بێت دواتر بە ئاوی ئاسایی بشۆرێت.

ماسکی شۆڤان و سۆدەی نان

ئەم ماسکە زیاتر وەک تەقشیر پاککەرەوەی پێست ڕۆڵی هەیە، پێستی مردوی روخسار ناهێڵێت و خانەکان چالاک دەکاتەوە.

دوو کەوچک ئاردی شۆڤان و کەوچکێک سۆدەی نان تێکەڵ بکە و چەند دۆڵپێک ئاوی تێبکە، بەجۆرێک تێکیان بدە وەک هەویری ددانی لێدەربچێت، بدرێت لە روخسار دوای وشکبوونەوەی بە ئاوی شلەتێن بشۆرێت.

ماسكات طبيعية للعناية بالبشرة بعد سن الثلاثين

ئ.ل