ئایا هەنگوین خراپدەبێت؟

2020-02-18

4843 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەنگوین یەکێکە لە کۆنترین شیرینکەرەکان کە مرۆڤ بەکاریهێنابێت، بە شێوەیەک کە ٥ هەزار و ٥٠٠ ساڵ پێش زاینیش بۆ خواردن بەکارهێنراوە، لەبەر ئەوەی گرنگترین خاسیەتی ئەوەیە کە خراپنابێت.

هەنگوین ماددەیەکی سروشتیی شیرینە کە لەلایەن هەنگەوە و لە شیلەی گوڵەوە دروستدەکرێت، کە بڕێکی ئێجگار زۆر شەکر و شلەمەنی تێدایە کە ڕێگری لە خراپبوونی هەنگوینەکە دەکەن.

جیا لە شەکریش، هەنگوین بە گشتی ترشە و ئەنزیمی دژەمیکرۆبی تێدایە کە هەنگەکان دروستیدەکەن، ئەمانە پێکەوە وادەکەن زیندەوەرە بچوکەکان نەتوانن لەنێویدا بژین، بۆیە لە کەمترین حاڵەتدا هەنگوین خراپدەبێت.

سەرەڕای ئەو خاسیەتانەی کە باسکران، بەڵام هەنگوین هێشتاش دەکرێت خراپببێت، ئەویش بەهۆکاری پیسبوون یاخود تێکردنی ماددەی زیادەوە، هەروەها شێوازی هەڵگرتنی هەڵەش دەکرێت ببێتە هۆی خراپبوونی، بە تایبەت کاتێک بۆ ماوەیەکی زۆر بێ سەر دادەنرێت.

ب.ع