بۆچی نابێت هێلکە لە دەرگای بەفرگردا هەڵبگریت؟

2020-02-18

122873 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەندێکجار توێکڵی هێلکە بەکتریای سالمۆنێلای پێوەیە کە دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خۆراکی لە دەیان ملیۆن کەسدا، بۆیە پێویستە زۆر وریای چۆنییەتی هەڵگرتن و بەکارهێنانی بین.

هێلکە چەندین جۆر ڤیتامین و کانزا و پرۆتینی تێدایە کە سوودیان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەڵام دیوە نەرێنییەکەی ئەمە ئەوەیە کە ئەم ماددانە ژینگەیەکی لەباریشن بۆ دروستبوونی بەکتریا، بەپێی چەند رێنماییەکی وەزارەتی کشتوکاڵی ئەمریکا، نابێت هێلکە لە دەرگای بەفرگردا هەڵبگیرێت چونکە چەند گۆڕانێکی بەردەوامی پلەی گەرمی بەسەردادێت، ئەمەش تەمەنی هێلکەکە کەمدەکاتەوە.

لە رێنماییەکاندا هاتووە، باشتر وایە هێلکە لە بەشە ساردەکانی بەفرگردا هەڵبگیرێت، بە تایبەت لە پلەی ٤ی خوار سفردا.

جگە لەمانەش، باشتر وایە لە کارتۆنەکەی دەرنەهێنرێت، چونکە کاتێک لە جێگەیەکی گەورەتردا دادەنرێت بەشێکی شلەکەی لەدەستدەدات و دوانەئۆکسیدی کاربۆن دەردەدات، ئەمەش دیسانەوە تەمەنی هێلکەکە کەمدەکاتەوە و خێراتر خراپدەبێت، بۆیە باشتر وایە لە کارتۆنەکەی خۆیدا و دیووە تیژەکەی رووەو خوارەوە هەڵبگیرێت.

Image result for how to store eggs in fridge

ب.ع