ئایا ئاوێنە چ رەنگێکە؟

2020-02-18

4341 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زانست پێماندەڵێت کە رەنگی شتێک بریتییە لە درێژەشەپۆلی ئەو رووناکیەی کە دەیداتەوە، بەڵام ئاوێنە هەموو رەنگێک دەداتەوە و هەرچی نیشان بدرێت هەمان شت نیشاندەداتەوە، بەم پێیە ئاوێنە خۆی چ رەنگە؟

بەپێی ماڵپەڕی ساینس فۆکەس رەنگی ئاوێنە لەڕووی تیۆرییەوە سپییە لەبەر ئەوەی تەواوی درێژە شەپۆلەکانی شەبەنگی بینراو دەداتەوە، کە هەموویان پێکەوە کۆببنەوە رەنگی سپی پەیدادەبێت، واتا ئاوێنەش دەبێت سپی بێت.

بەڵام کێشەی ئەم تیۆرییە ئەوەیە کە تەواوی ئاوێنەکان نموونەیی نین و هەموو درێژە شەپۆلەکان ناگەڕێننەوە بەڵکو هەندێک هەڵدەمژن، بە گشتی زۆربەی ئاوێنەکان رەنگێکی سەوزباویان هەیە، بۆیە ئەگەر وەڵامێکی کردارییمان بوێت لەبری سپی دەتوانین بڵێین ئاوێنەکان سەوزن، ئەمەش کاتێک دەردەکەوێت کە چەندین ئاوێنە رووبەڕووی یەک دادەنێیت.

Image result for What colour is a mirror?

Image result for What colour is a mirror?

What colour is a mirror? © Getty Images

ب.ع