کەشناسی: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

2020-02-18

30866 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسی و بومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، سبەینێش، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ بارینى باران بەشێوەى پچڕ پچڕ لە کات و ناوچەى جیاجیادا، ئەگەری دروستبوونى هەورەتریشقەش هەیە لە کاتەکانى شەودا.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٩ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٥ بە ٧ و دهۆک ١٦ بە ٨ و کەرکوک ٢٢ بە ٩ پلە دەبێت.

 سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٣ بە ٨ پلە، دهۆک ١٤ بە ٧، کەرکوکیش ٢٠ بە ١٠ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, cloud and outdoor

Image may contain: cloud and outdoor

Image may contain: cloud, sky, mountain, outdoor, text and nature

Image may contain: outdoor