ئایا چاکەکردن سوودی تەندروستیی هەیە؟

2020-02-18

3056 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زاناکان ئاشکرایانکردووە کە چاکەکردن لەگەڵ خەڵکیدا نەک هەر تەنها ئەوانی دیکە دڵخۆشدەکات، بەڵکو یارمەتیدەردەبێت لە باشترکردنی تەندروستیی کەسی چاکەکاریشدا.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی سی ئێن ئێن، پێشخستنی ئەوانی دیکە بەسەر خۆتدا بەبێ چاوەڕوانیکردنی هیچ بەرژەوەندییەک لە بەرامبەردا ئەو بەشانەی مێشک چالاکدەکات کە پەیوەستن بە دڵخۆشبوونەوە، بەم شێوەیەش دەتوانین بە ئاسانی لە خەمۆکی رزگاربین، هۆکاری ئەمەش بەڕای زانایان ئەوەیە کە چاکەکردن وامان لێدەکات هەستبکەین بەشێکین لە کۆمەڵگە و دەوروبەرمان و ئێمەش پاڵپشت و کەسوکارمان هەیە.

هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە جۆرناڵی "Research Gate"دا بڵاوکراوەتەوە، بەخشینی بڕێک پارە دەبێتە هۆی دابەزاندنی پەستانی خوێن لەو کەسانەدا کە پەستانی خوێنیان بەرزە.

جگە لەمانەش ئەو کەسانەی چاکە لەگەڵ خەڵکی نەناسراودا دەکەن کەمتر هەست بە ئازار دەکەن لەکاتی روودانی نەخوازراودا، بۆ نموونە ئەوانەی چاکە لەگەڵ بێباوکێکدا دەکەن کاتێک کارەبا دەیانگرێت ئازارەکەی کەمترە بەلایانەوە بە بەراورد بەوانەی داهاتەکانیان زیاتر لە خۆیاندا خەرجدەکەن، ئەمەش لە توێژینەوەیەکی زانکۆی پرینستنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا سەلمێنراوە.

Image result for charity

ب.ع