باشترین کات بۆ خواردنی نانی بەیانی کەیە؟

2020-02-18

11997 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەکان ئاشکرایانکردووە هەڵبژاردنی کاتی گونجاو بۆ ژەمەکانت کاریگەریی ئەرێنی بەسەر لەدەستدانی کێش و تەندروستییەوە هەیە، تەنانەت کاریگەری ناڕاستەوخۆشی لەسەر باری دەروونی هەیە.

ماڵپەڕی "Times Now News" ئاماژە بەوەدەکات، خواردنی ژەمی بەیانی لەنێوان هەستان لەخەو تاکو دوو کاتژمێر دوای ئەوەش بە خوویەکی باش دادەنرێت بۆ زۆربەی مرۆڤەکان، بەڵام ئەگەر کەسەکە کێشەی تەندروستی وەک شەکرەی هەبێت، باشتر وایە تا یەک کاتژمێر دوای هەستان لەخەو نانی بەیانی بخوات، ئەمە یارمەتیدەردەبێت لە رێکخستنی رێژەی شەکر لە خوێنیدا.

ئەگەریش دەتەوێت کێشت لەدەستبدەیت و لاوازبیت، باشترین کات بۆ خواردنی ژەمی بەیانی کاتژمێر ٧:١١ خولەکی بەیانییە، گونجاوترین کاتیش بۆ خواردنی ژەمی نیوەڕوانیش ١٢:٣٠تاکو ٠١:٠٠ـە، بەپێی ماڵپەڕی ناوبراویش خواردنی ژەمی ئێوارە لەدوای کاتژمێر ٠٧:٠٠ی ئێوارەوە بە کێشەیەکی گەورە دادەنرێت بۆ ئەو کەسانەی سەرقاڵی وەرزشکردن یان دابەزاندنی کێشیانن.

ب.ع