چی روودەدات ئەگەر چاوت هەڵبگڵۆفیت؟

2020-02-17

6371 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هەرچەندە هەستێکی خۆشت دەداتێ، بەڵام چاو هەڵگڵۆفین لەوانەیە چەندین مەترسی لەسەر تەندروستیی چاو دروستبکات.

ماڵپەڕی "The Healthy" هەشت زیانی هەڵگڵۆفینی چاوی دەستنیشانکردووە و ئامۆژگاری خەڵکی دەکات کە دووربن لەو رەفتارە تاکو چاوەکانیان پارێزراوبێت.

١. ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ئەم کردارە بەردەوامبیت، ئەوا دەبێتە هۆی لاوازبوون و تێکچوونی بیلبیلەی چاوەکانت، بە شێوەیەک کە لەوانەیە دوای ماوەیەک پێویستت بە نەشتەرگەریی چاندنی بیلبیلە ببێت.

Attractive girl with red lips checks the eyes on the modern equipment in the medical center, telephoto

 

٢. زۆرکات تۆز یاخود برژانگێک دەبێتە هۆی خورووی چاو، بەڵام دەستلێدانی حاڵەتەکە خراپتردەکات، چونکە لەوانەیە بیلبیلەی چاوت بریندار بکەیت. بۆیە باشتر وایە ئاو بەکاربهێنیت بۆ پاککردنەوەی چاوەکانت.

Handsome male doctor ophthalmologist is checking the eye vision of attractive young woman in modern clinic. Doctor and patient in ophthalmology clinic.

٣. ئەگەر ئاوی رەشی چاوت هەیە ئەوا لەوانەیە حاڵەتەکەت خراپتربکات، ئاوی رەشی چاویش کاتێک روودەدات کە پەستانی نێو چاو بەرزدەبێتەوە و زیان بە دەمارەخانەی بیناییت دەگەیەنێت.

African Man Feeling Broken, Tears in Eyes, Weeping

٤. ئەگەر کێشەی نزیکبینیت هەیە ئەوا خراپتری دەکات.

Single beautiful young African-American woman in blue shirt testing the fit for eyeglasses on her head in eye wear shop

٥. پێڵووی چاوت شلدەبێتەوە و بەردەوام بەرەو خوار دەبێتەوە.

young pretty woman with closed one eye

٦. چاوێکی خوێناوی و سوورت بۆ دروستدەبێت.

Image result for bloodshot eyes

٧. بازنەی رەش لەدەوری چاوتدا دروستدەبێت.

Image result for black circles eyes

٨. هەرچەندە زوو زووش دەستت خاوێن بکەیتەوە، بە بەراورد بە چاوەکانت هێشتا هەر پاک نییە، هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە لەڕێی دەستەکانتەوە بەکتریا دزە بکاتە نێو چاوەکانتەوە.

Young woman rubbing her eyes feel painful and take off her glasses siiting on sofa and rest one's eyes at home

ب.ع