باشترین کات بۆ وەرزشکردن کەیە؟

2020-02-17

4985 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێکی زۆری دانیشتووانی زەوی بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنن، وەرزشکردنیش کاریگەرییەکی باشی هەیە لە کەمکردنەوەی کێشدا، بەڵام سوودی وەرزش هەر ئەمە نییە، دەتوانێت ئاستی زیرەکی و توانای مێشکت بەرزبکاتەوە.

بەپێی بابەتێکی ماڵپەڕی "The Healthy" زاناکان لە زانکۆی نیویۆرک لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرەتای بەیانییان دەستنیشانکردووە وەک باشترین کات بۆ وەرزشکردن، چونکە لەم کاتەدا دەمارەگوێزەرەوە و هۆکارەکانی گەشە لەوپەڕی چالاکیدان، بۆیە باشترین کاتە بۆ ئەوەی بیرگە و زەینت گەشەپێبدەیت.

توێژینەوەیەکیش کە لە "British Medical Journal"دا بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی بە بەیانیاندا گەشەدەکەن مێشکێکی چالاکتریان هەبووە و بڕیارەکانیان دروستتربووە بە بەراورد بەوانەی وەرزشکردنەکەیان هەڵدەگرن بۆ کاتێکی دیکە، جگە لەمەش بیرگەی کورت مەودایان زۆر چالاکتر بووە.

هەر لە هەمان توێژینەوەدا باس لەوەشکراوە، ئەو کەسانەی پلانی وەرزشکردن بۆ ماوەیەکی زۆر دادەنێن و لە بەیانیاندا پێی هەڵدەستن، ئەگەری پاپەندبوونیان بە پلانەکەیانەوە زیاترە وەک لەوایە بە شەودا وەرزشدەکەن، کۆمەڵەی دووەم زۆر خێراتر واز لە وەرزش دەهێنن.

ب.ع