جەستن بیبەر نهێنییەکی نێوان خۆی و هاوسەرەکەی درکاند

2020-02-17

18071 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا گۆرانیبێژە ٢٥ ساڵانەکە چەند لایەنێکی شاراوەی ژیانی خۆی باسکرد و ئاشکرایکرد کە بە هاوسەرەکەی وتووە ناتوانێت بە تەواوی "بەوەفابێت" بۆی.

دیمانەکەی جەستن بیبەر لەگەڵ زاین لۆوی سەر بە ئەپڵ میوزیکدا بوو، تیایدا باسی لەچەند بابەتێکی جیاوازی وەک ئەلبوومە نوێیەکەی و سەرەتاکانی دروستبوونی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ هایڵی باڵدویندا کرد.

جەستن وتی، "پێش دەستپیکردنی گەشتی ژیانمان و ئەو کاتانەی زۆر پێکەوە دەگەڕاین پێم وت، گوێبگرە من هێشتا ئازاردەچێژم و هێشتاش ڕێگای راستم نەدۆزیووەتەوە، ئامادەشنیم هۆگری تۆ ببم. نامەوێ شتێک بڵێم دواتر دژەکەی بکەم."

هەروەها وتیشی "راستگۆبووم لەگەڵیدا، لە حاڵێکدا نیم بتوانم بەوەفابم و ئەم شتانە، هەرچەندە دەشمویست بەڵام هێشتا نەگەشتبووم بەو شوێنە."

سەبارەت بە هۆکاری بێوەفاییەکەشی ئەوەی خستەڕوو، "پێم وایە پەیوەندیی خۆشەویستیی پێشووم زۆر ئازاریدابووم."

بیبەری تەمەن ٢٥ ساڵ و باڵدوینی تەمەن ٢٢ ساڵ لە تەمەنی هەرزەکارییەوە پەیوەندیی سۆزدارییان دەستپێکرد، دواتر پەیوەندییەکەیان جدی بووە و ساڵی ٢٠١٨ هاوسەرگیرییان کردووە.

ب.ع