بۆچی چەسپ ناوەوەی قوتووەکەی خۆی ناگرێت؟

2020-02-17

74241 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ژیانی رۆژانەدا چەسپ لە چەندین کێشە رزگارماندەکات، بە زۆرترین ماددەوە دەلکێت و کەلوپەلەکانمان بۆ چاکدەکاتەوە، بەڵام ئەم ماددەیە بۆچی ناتوانێت بە دەبە یان قوتووەکەی خۆیەوە بلکێت؟

بەپێی ماڵپەڕی "Scienceabc" چەسپ یان لکێنەر پێویستی بە هەوا هەیە تاکو بنیشێتەوە و کاری خۆی بکات، نێو قوتوەکەش هەوای بەشی پێویست تێدا نییە تاکو پرۆسەی لکاندنەکە سەربگرێت.

بۆ تێگەشتن لەمە دەتوانیت بۆ ماوەیەک سەری چەسپەکە بەکراوەیی جێبهێڵیت تاکو بەبڕی پێویست هەوا وەردەگرێت، دواتر دەبینیت کە هاتنەدەرەوەی ئەستەم دەبێت، چونکە بەیارمەتیی هەواکە بە دیواری قوتووەکەوە لکاوە.

هەندێک جۆری چەسپیش هەن پێویستیان بە ماددەیەکی دیکەی کیماییە تاکو بە شتێکەوە بلکێن، ئەم جۆرانە تەنانەت ئەگەر سەرقاپەکەشیان بە کراوەیی جێبهێڵیت ڕەقنابنەوە.

ب.ع