بچوکترین تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبووەوە

2020-02-17

3175 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ماڵپەڕی گەلی چینی ئاماژەی بەوەکردووە، بچوکترین تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوچەی هوبی لە چین توانیویەتی تێیبپەڕێنێت و چاكبێتەوە.

ئەم ماڵپەڕە لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی فەرمی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم تووشبوە کە تەمەنی نۆ مانگە چاکبووەتەوە و نەخۆشخانەی لە شاری شیان بەجێهێشتووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو منداڵە چارەسەری چڕی بۆ بەکارهاتووە و بۆماوەی دوو هەفتە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا بووە، بچوکترین تووشبوو بووە بەم نەخۆشییە لە ناوچەی خوبی.

لە ئێستادا ژمارەی ئەو کەسانەی کە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لە چین گەیشتووە بە ١٧٠٠ کەس.

ژمارەی تووشبووانیش لە هەموو چین گەیشتوون بە ٧٠٥٤٨ کەس لەسەر ئاستی چین.