خواردنەوەی شۆکولاتەی گەرم چارەسەری نەخۆشییەك دەکات

2020-02-17

21144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، خواردنەوەی شۆکولاتەی گەرم وادەکات ئەو کەسە بەساڵاچووانەی کە لاوازیی سووڕي خوێنیان هەیە بتوانن بەشێوەیەکی باشتر بڕۆن بەڕێگادا.

بەگوێرەی بابەتێکی  ماڵپەڕی روسیا تودەی ئاماژەی بەوەکراوە، توێژینەوەکە ئاشکرایکردووە، ئەو کەسانەی کە لە رۆژێکدا سێ جار شۆکولاتەی گەرمیان خواردووە بۆ ماوەی شەش مانگ توانای رۆیشتنیان باشتر بووە.

لەکۆتایی توێژینەوەکەدا توێژەران ئاماژەیان بەوەکردووە کاکاو دەوڵەمەندە بە ماددەی (Epicatechin)، کە لە جۆری فلافانولاتە و لە شۆکولاتەی رەشدایە، ئەم ماددەیەش کرداری رۆیشتنی خوێن بۆ قاچەکان باشتر دەکات، ئەمەش یارمەتییان دەدات بتوانیت دوورییەکى زیاتر ببڕن.

ئەنجامەکان دەریانخستووە کە شۆکولاتەی گەرم دەکرێت ببێتە رێگەچارەیەك بۆ ئەو کەسانەی کە خوێن بەباشی ناچێت بۆ قاچەکانیان، هەروەها جەخت لەوەشکراوەتەوە کە پێویستە چەند توێژینەوەیەکی زیاتر بکرێت بۆئەوەی کاریگەریی شۆکولاتەی گەرم لەسەر ئەم جۆرە نەخۆشییە بەروونی بخرێتەڕوو.