ئایا شۆردنی دەستەکان ئەگەری تووشبوون بە کۆرۆنا کەمدەکاتەوە؟

2020-02-17

2542 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە مەبەستی بە دووربوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بەم ڤایرۆسە، پزیشکان رێنمایی دەدەن بەوەی بەشێوەیەکی باشتر پارێزگاریی لە پاکوخاوێنی جەستە بکرێت بە تایبەت دەستەکان.

لە بابەتێکدا ماڵپەڕی ئێکسپرێس ئاماژەی بەوەکردوە، لەکاتێکدا کە هەندێك کەس گومانیان لەوە هەیە کە شۆردنی دەستەکان دەکرێت لەم نەخۆشییە بەدووریان بخات، بەڵام توێژینەویەکی نوێ کە پەیمانگای "ماساچوستس بۆ تەکنەلۆژیا" لە کامبریج ئەنجامیداوە گرنگیی شۆردنی دەستەکانی خستووەتەڕوو و ئاشکرایکردووە کە رۆڵی هەیە بۆ خاوکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە.

ئەم توێژیەوەیە کە ئەنجامەکەی لە گۆڤاری " Risk Analysis" بڵاوکراوەتەوە بە مەبەستی ئەوە کراوە کە کاریگەریی پاکڕاگرتنی جەستە لەسەر راددەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دیاری بکرێت.

توێژەران ئاماژەیان بەوەکردوە کە بڵاوکردنەوەی چەند ستراتیژییەك بۆ بە دووربوون لەم نەخۆشییە لە ١٠ بنکەی سەرەکیدا، ئەگەری هەیە ببێتە هۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە بەرادەی %٣٧.

لەبارەی شێوازی شۆردنی دەستەکانیشەوە ئاماژە بەوەکراوە، دەستەکان بەئاو و سابون بشۆ بەلایەنی کەمەوە بۆماوەی ٢٠ چرکە بەتایبەت دوای چوونە تەوالێت، هەروەها پێش نانخواردن و دوای پژمین و کۆکە، ئەگەر ئاو و سابونەکە دەست نەکەوت ئەوا جێڵی پاککەرەوەی دەست بەکاربهێنە.