چۆن دەتوانیت بەبێ دەرمان فشاری خوێنت دابەزێنیت؟

2020-02-16

17780 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی سەنتەری پزیشکی و وەرزشی لە زانکۆی تەکنیکی لە میونیخ، مارتن هال ئاسانترین رێگەی خستووەتە روو بۆ دابەزاندنی فشاری خوێن بەبێ پشتبەستن بە دەرمان و چارەسەرەکان.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "فۆکوس"ی ئەڵمانی ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەکردووە، "رۆژانە رۆیشتن بۆ ماوەی ١٥ خولەك لەگەڵ پاسکیل لێخوڕین و راکردن یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن بەڕادەی ٥ بۆ ٨ میلیمەتر، بەڵام لە هەمان کاتدا نابێت زیادەڕۆیی لە وەرزشکردن بکرێت."

هەروەها ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە کە سیستمی خواردنی تەندروست کە گۆشتی دروستکراو و پەنیر و نانی تێدا نەبێت و دەوڵەمەند بێت بە سەوزەوات یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

پزیشکی ناوبراو جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەگەر ئەو کەسانەی کە کێشەی بەرزی فشاری خوێنیان هەیە کار بەم یاسایانە بکەن، ئەوا ئەگەری تووشبوونیان بە جەڵتەی مێشك و دڵ بەڕادەی %٥٠ کەمتر دەبێتەوە.

ژ.ن