پێنج خواردن کە باشتر وایە بە زستاندا نەیانخۆیت

2020-02-16

48508 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خۆراکی تەڕ و ناسکی نوێ لە زستاناندا تامێکی دیکەیان هەیە و زیاتر حەزت بۆیان دەجوڵێت، بەڵام دیوێکی نەرێنییان ئەوەیە بەشێکی زۆریان لە وەرزە ساردەکاندا گەشەناکەن و لە شوێنی دوورترەوە هاتوون، واتا خاسییەتی نوێبوونەکەیان لەدەستداوە.

ماڵپەڕی برایت ساید لیستی چەند خۆراکێکی بڵاوکردووەتەوە کە باشتر وایە لە وەرزی زستاندا نەخورێن، ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. شلیک

لەبەر هەمان هۆکار کە لەسەرەوە باسکرا، شلیک لە وەرزە گەرمەکاندا بە باشترین شێوە گەشەدەکات، بۆیە باشتر وایە تەنیا لە وەرزە گەرمەکاندا کاتێک لە ناوچە نزیکەکانەوە ئەم میوەیە دەگاتە فرۆشگاکان شلیک بخۆیت.

Image result for strawberry

 

٢. گەنمەشامی

گەنمەشامیش تەنیا لە وەرزی هاویندا گەشەدەکات، بۆیە ئەو گەنمەشامییەی لە ئێستادا لە فرۆشگاکان هەن لە شوێنێکی دوورترەوە هێنراون کە لەوێ هاوین بووە، واتا نوێ نین.

Image result for corn

 

٣. بەرهەمە شیرییەکان

هەندێک بەرهەمی شیری و خودی شیریش پێویستە بە وریاییەوە لە زستاندا بەکاربهێنرێن، چونکە بە گشتی ڕژاندنی لینجەماددەکان زیاددەکەن، ئەو کەسانەی کە خۆیان سەرمایان بووە یاخود هەڵامەتیانە لەوانەیە بەهۆی زیادبوونی لینجەماددەکانەوە بێزارببن.

Image result for dairy products

 

٤. شەکر

خەڵکی بە گشتی میزاجێکی خراپیان بۆ دروستدەبێت لە زستاندا، ڕۆژەکانی تاریکترە و شەوانی درێژترە بە بەراورد بە هاوین، ئەمە خەمۆکییەکی وەرزی دروستدەکات هەندێک کات، شەکریش بەجیا هۆکاری خەمۆکییە، بۆیە هەردوو فاکتەرەکە پێکەوە لەوانەیە زیان بە میزاجی مرۆڤ بگەیەنن.

Image result for sugar

 

٥. گۆشتی سوور

گۆشتی سوور سەرچاوەیەکی باشی پرۆتینە و ماسولکەکانت بەهێزدەکات، بەڵام لە زستاندا پێویستە بە وریاییەوە بخورێت، چونکە ئەمیش لینجەماددە زیاددەکات، باشتر وایە لەبری گۆشتی سوور مریشک و ماسی بخورێت.

7 Foods We Shouldn’t Eat in Winter

ب.ع