ئایا سیستمی خواردن کاریگەری لەسەر ئارەزووی سێکسی دەبێت؟

2020-02-16

34863 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە لە گۆڤاری پزیشکی بەریتانی بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەکراوە، ژمارەی ئەو کەسانە کەمبووەتەوە کە بەشێوەیەکەی بەردەوام سێکس لەگەڵ هاوسەرەکانیاندا دەکەن، هۆکاری ئەمەش بۆ چەند خاڵێکی دیاریکراو گەڕێندراوەتەوە کە دیارترینیان سیسیمی خواردنی رۆژانەیە.

لە بابەتێکی تەندروستیدا ماڵپەڕی بی بی سی ئاماژەی بەوەکردوە، لیلی فرۆدشام، پسپۆڕ لەبواری پزیشکی دەروونی و سێکسی ئاماژەی بەوەکردووە، هۆکاری سەرەکی دروستبوونی گرفت لە ژیانی سێکسیدا دەگەڕێتەوە بۆ تووشبوون بە دڵەڕاوکێ و سترێس.

ئەم پسپۆڕە پێی وانییە کە سیستمی خواردنی خراپ هۆکاری سەرەکی کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی ببێت، بەڵام وایدەبێنێت کە هاندەری یەکێك لە هۆکارە سەرەکییەکانە کە وادەکات ئەم کێشەیە دروست ببێت.

دەڵێت: "دڵەڕاوکێ و قەلەقی وادەکەن خواردنی نا تەندروست  و ئامادەکراو بخۆین، کە ئەمانەش دەوڵەمەندن بە شەکر و خوێ و چەوری ناتەندروست و کاربۆهیدرات، کە ئەمە هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی ئارەزووی سێسکی

هەروەها سترێس و دڵەڕاوکێ وادەکەن مەگنیسیۆم لە جەستەدا کەمببێتەوە، کە ئەمەش کانزایەكە دەکرێت رۆڵی هەبێت بۆ هاندانی ئارەزووی سێکسی.

ئەو خواردنانەش کە دەوڵەمەندن بە شەکر وادەکەن جەستە چەوری کۆبکاتەوە و کاریگەری لەسەر بەرهەمهێنانی هۆرمۆنەکان دەبێت و وادەکات ئارەزووی سێکسی کەمببێتەوە.

لە هەمان کاتدا ئەو ژنانەی کە زیادەڕۆیی لە وەرزشکردندا دەکەن کێشیان زۆر دادەبەزێت و چەوری لە جەستەیاندا بەڕاددەیەکی کەم دادەبەزێت، ئەمانە ئارەزووی سێکسییان کەمدەبێتەوە چونکە هۆرمۆنە سێکسییەکان لە چەوری دروستدەکرێت.

بۆیە گرنگە هاوسەنگی لەنێوان خواردنی تەندروست و وەرزشکردندا رابگیرێت، بۆئەوەی ئارەزووی سێکسی و توانای وەچە خستنەوە باشبێت.

ئەو خواردنانەش کە ئارەزووی سێکسی زیادە دەکەن و باشتری دەکەن بریتین لە: خواردنە دەوڵەمەندەکان بە زینك وەك ناوکە کولەکە، میوە و سەوزی تازە بەتایبەت شاتوو و ئەفۆکادۆ، خواردنە دەوڵەمەندەکان بە مەگنیسیۆم وەك چەرەزات و دانەوێڵە و سەوزە گەڵاییەکان.