ئایا گێزەر کێش دادەبەزێنێت؟

2020-02-16

12332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەشێکی زۆری دایکان و باوکان ئامۆژگاریی منداڵەکانیان دەکەن کە گرنگی بە خواردنی گێزەر بدەن چونکە سوودی بۆ تەندروستی هەیە بەتایبەت بۆ چاوەکانیان، بەڵام ئایا بێجگە لەم سوودە هیچ رۆڵێک دەبینێت کە دابەزاندنی کێشدا؟

بەپێی گۆڤاری ئێن ستایلی ئەڵمانی، گێزەر پێکهاتەیەکی سەرەکییە لە خۆراکی ئەو کەسانەدا کە لەشێکی رێکیان هەیە، چونکە گێزەر یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی کێشدا بەهۆی بوونی ریشاڵێکی زۆر لە پێکهاتەکەیدا و کەمیی کالۆرییەکانیەوە، جگە لەمەش هەستی برسێتی کەمدەکاتەوە.

گۆڤارەکە ئاماژە بەوەدەکات، ١٠٠ گرام گێزەر، کە دەکاتە نزیکەی دوو گێزەری پێگەشتوو، تەنیا ٤١ کالۆری تێدایە.

هەروەها دەشڵێت، گێزەر سوودی جیاوازی دیکەی زۆرە، لەوانە کەمکردنەوەی ئاستی رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن، دەوڵەمەدنیشە بە ڤیتامین K  و پۆتاسیۆم و کارۆتین، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ تەندروستیی چاو.

جگە لەوانەش رێژەیەکی زۆر ڤیتامینە جیاوازەکانو دژە ئۆکسانەکانی تێدایە، کە بە گشتی دەبێتە پارێزەرێک بۆ مرۆڤ لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرەی جۆری دووەم.

Image result for carrot

ب.ع