بۆچی زۆرکات شەوان بەدەم خەوەوە قسە دەکەیت؟

2020-02-15

10502 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زۆر کەس لە شەواندا و لەکاتی خەودا بەدەم خەوەوە قسە دەکات، کە ئەمەش ئاماژە نییە بۆ نەخۆشی، بەڵکو شتێکی ئاساییە ئەگەر زۆر دووبارە نەبێتەوە و پەیوەندی بە نەخۆشیی ترەوە نەبێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، "لە دیارترین هۆکارەکانی قسەکردن بەدەم خەوەوە دەبەسترێتەوە بە گرفتی دەروونییەوە وەک دڵەڕاوکێ و قەلەقی و هەستکردن بە نائارامی لە کاتی خەودا و خەمۆکی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی، لەگەڵ وەرزشکردن لەکاتی درەنگی شەودا."

بۆ نەمانی ئەو هەستە، پزیشکانی بواری نوستن ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن لەو هۆکارانە دوربکەونەوە کە کاردانەوەی نەرێنی دەبێت یان هەستی بێزاری زیاد دەکات بە تایبەت پێش نوستن.

گرنگیدان بە هۆکارەکانی ئارامکردنەوەی دەروون و خۆ دورخستنەوە لەو شتانەى کە باری دەروون خراپتر دەکەن وەک سەیرکردنی تەلەفزیۆن و بەکارهێنانی مۆبایل یان جۆرەکانیتری ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بەتایبەت کاتێک لە جێگەی نوستندان وا دەکات بەدەم خەوەوە قسە نەکەیت

پێش نووستن لە گفتوگۆی بێزارکەر و مناقەشەی توند دوربکەونەوە، لەبری ئەوە کتێب بخوێننەوە یان گوێ لە موزیک یان هەر بابەتێکی تر دەروون ئارام دەکاتەوە، یاخود پێش خەوتن گەرماوبکەن بە ئاوی شلەتێن، بەوجۆرە لە قسەکردن بە دەم خەوە بەدوردەبن و هەست بە حەوانەوە دەکەن.

Image result for you speak while you sleep

ئ.ل