چارەسەرێکی نوێ بۆ ڕۆماتیزمە دۆزرایەوە

2020-01-24

25229 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەخۆشییەکانی هەوکردنی جومگەکان "ڕۆماتۆید- Rheumatoid" کە بە ڕۆماتیزمە ناسراوە باوترین جۆری نەخۆشییە، کەسانی توشبوو بەردەوام هەست بە ئازار دەکەن و بەوجۆرە جوڵەی جەستەیان کەمدەبێتەوە، بەڵام چارەسەرێکی نوێ بۆ ئەم نەخۆشییە دۆزراوەتەوە.

گۆڤاری PNAS لە بابەتێکی تەندروستیدا نوسیوویەتی، ئەو کەسانەی بەدەست ئازاری جومگەکانیانەوە دەناڵێنن جوڵەی جەستەییان کەمدەبێتەوە، زیاتر لەکەسانی تر مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دڵ و گورچیلە لێدەکرێت، لەگەڵ لاوازی ئاستی بینین و گرفتی تری تەندروستیی.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی پزیشکانی زانکۆی کارۆلینسکای پزیشکی لە سوید، هیوایەکی نوێ بۆ توشبووانی ئەو نەخۆشییە خستووەتە ڕوو، کە دەتوانرێت لە ڕێگەی بەهێزکردنی سیستمی بەرگری لەشەوە ئەو گرفتە تەندروستییە چارەسەر بکرێت.

پزیشکان لە توێژینەوەکەیان جەختیان لەسەر دوو جۆر پڕۆتین کردووەتەوە ئەوانیش ئەنترۆلۆکین چوار (IL-4)  لەگەڵ ئەنترۆلۆکین ١٣ (IL-13)، کە دوو پێکهاتەی زانیاری گەیەنەرن، خانەکانی بەرگری لەش بەرهەمیدەهێنن.

بۆ ئەو مەبەستە زانایانی سویدی پشتیان بەتەکنیکی CRISPR بۆ گۆڕینی بۆ ماوەی خانەکانی بەرگری لەش کە بزانرێت چۆن رەفتارەکان کاریگەریی لەسەر دروستدەکەن، دەرکەوتووە هەردوو پڕۆتینەکە IL-4 و IL-13 بە تێکڕایی کاریگەرییان لەسەر خانەکانی بەرگریی لەش دەبێت.

 بوونی ئەو دوو پڕۆتینە هەوکردنی جومگەکان ناهێڵن، لە داهاتوودا بە تێکڕایی کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی هەوکردنەکان دەبێت، بەگوێرەی پزیشکان توێژینەوەکە ڕۆڵی دەبێت لە گەشەکردنی چارەسەرەکانی هەوکردنی جومگەکان و رۆماتیزمە.

Image result for ‫اكتشاف وسيلة لعلاج الناس من التهاب المفاصل الروماتويدي‬‎

ئ.ل