بانە شێروان نوێترین گۆرانی بڵاودەکاتەوە

2020-01-24

14732 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ بانە شێروان نوێترین کاری هونەریی لە ئایندەیەکی نزیکدا بڵاودەکاتەوە.

بانە شێروان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ئاماژەی بە نوێترین کاری کردووە کە گۆرانییەکە بەناوی "لێم جیابەرەوە"، هەروەک خۆی ئاماژەی پێکردووە ٢٥ی کانوونی دووەم بڵاویدەکاتەوە.

بانە بەشێک لە گۆرانییەکەی لە ئینستاگرام بڵاوکردووەتەوە، هۆنراوە و ئاوازی خۆیەتی و بە ستایلێکی جیاواز کاری بۆ کردووە.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و تەمەنی ١٨ ساڵە و لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، لەدوای بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی پێشبڕکێی گۆرانیدا ناوبانگی دەرکردووە، بەشێوەی دوێت گۆرانیەکی لەگەڵ نەڤید زەردی گۆرانیبێژدا هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ڤیدیۆ کلیپی تایبەت بەخۆی هەیە.

Lem Jyabarawa ✨2 days to go💜

A post shared by BANA (@banuuuly) on

ئ.ل